A special thanks to Ako Qadir for preparing this Kurdish translation of my article “The CIA Reads French Theory: On the Intellectual Labor of Dismantling the Cultural Left.”
زۆربەى جار وا مەزەندەدەکرێت بیرمەندەکان خاوەنى هێزێکى کەمى سیاسیين یاخود هیچ هێزێکى سیاسیيان نیە، و بیرمەندەکان لە بورجى عاج دانیشتوون، و لە جیهانى واقيعی دابڕاون، و سەرقاڵن بە گفتوگۆى ئەکادیميى بێمانا لەبارەى بنجوبناوانى بابەتە تایبەتمەندە بێنرخەکان، یاخود لەسەر هەورى چڕى تیۆرى عەقڵە مەزنەکان مەلەدەکەن. زۆرینەى جار نەک تەنها وا وێناى بیرمەندان دەکرێت کە دابڕاو بن لە واقيعی سیاسى بەڵکو هەروەها وەک کەسانێکى بێ دەسەڵات تەماشادەکرێن لەوەى کە ناتوانن کاریگەرییەکى بەمانایان هەبێت تێیدا، بەڵام دەزگاى سەرەکيى هەواڵگريى سى.ئاى.ئەى بە شێوەیەکى دیکە تەماشاى ئەم بابەتە دەکات.